پارتی لەگەڵ کۆمسیۆن پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی تاوتوێ کرد
خه‌سرۆ گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەمبارەوە ڕايگەیاند: "دوێنێ شەممە 2019.4.27 له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق كۆ بووینه‌وه و له‌وێ به وردی باسمان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان کرد و به‌لای پارتییه‌وه هه‌ندێك پرس هه‌یه کە دەبێ پێش هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بكرێن و گۆڕانكاری له هه‌ندێك پێوه‌ر و یاساشدا گرنگه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه دۆخی ئێستای كه‌ركووك له‌بار نییه بۆ هه‌ڵبژاردن".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "پارتی مه‌رجی ئه‌وه‌یه كه دۆخی ئه‌و شاره ئاسایی بكرێته‌وه و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه".
باسنيوز
