لە سنووری كەركووك سێ تیرۆریستی سەر بە داعش دەستگیر كران
لە بەیاننامەیەكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی سەر بە دەزگای دژە تیرۆری عێراق كە وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە 28/4/2019، سێ تیرۆریستی سەر بە داعش لە ناوچەی تۆپزاوای سەر بە كەركووك دەستگیر كران.
بەیاننامەكە ئەوەشی خستووتە ڕوو، كە تیرۆریستە دەستگیركراوەكان چەندین جار هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتییانی بێتاوانیان كردووەتە ئامانجی كردەوە تیرۆریستیەكانیان.
ماوەیەکە بەهۆی ناجێگیربوونی باری ئەمنیی کەرکووک کەلە ئەستۆی هێزە عێراقییەکان و میلیشیاکانی حەشدی شەعبییە، جموجۆڵی داعش زیاتر بووە و ناوە بەناوە هێرش دەکەنە سەر گوند و شارەدێ و ناوچەکانی سەر بەو پاریزگایە.
باسنيوز
