کۆیە.. کرێکارانی پاکكەرەوە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێک خست

  کۆیە.. کرێکارانی پاکكەرەوە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێک خست
لە كاتێكدا ڕۆژی جیهانیی كرێكاران دوو ڕۆژی ماوە، بەڵام كۆمەڵێک لە کرێکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە ماوەی شەش مانگە لەلایەن کۆمپانیای "تێشوو"ەوە مووچەیان پێ نەدراوە و ئەمڕۆ گردبوونەوەیەکی ناڕەزییان ساز کرد.

کاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/4/2019 بەشێک لە کرێکارانی کۆمپانیای تێشوو لەبەردەم دەرگای سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بۆ جاری دووەم بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لەبەرامبەر پێنەدانی موچەكانیان کۆ بوونەوە و بەڕێوبەری بەشە ناوخۆییەكانیش دەڵێت ئەو كارە ئەوان هیچ پەیوەندییەکی بە زانكۆی كۆیە و بەشە ناوخۆییەكانەوە نییە و پارەی ئەوان لەلای وەزرەتی داراییە.

لەمبارەوە حەوێز کانی وەتمانی، خاوەن کۆمپانیا لە بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی كۆیە ڕایگەیاند: "ئێمە مانگێك پێش ئێستا مانمان گرت بۆ ئەوەی پارەی كرێكارەكان بدەن، بەڵام كەس بە دەنگی ئێمەوە نەهات و گوتیشی ئەوە شەش مانگە مووچەكەمان وەرنەگرتووە و وەزارەتی دارایی كەمتەرخەمە و تا ئێستا فەرمانی دەرنەكردووە مووچەكەمان وەربگرین".

حەوێز کانی وەتمانی گوتیشی: "وا دەوامی زانكۆ تەواو دەبێت، ئەگەر تا ئێستا مووچەكانمان خەرج نەكرێت، كەی دەكرێت، من هەموو ماڵ و ئۆتۆمبێلم فرۆشتووە و قەرزم كردووە بۆ ئەوەی كارەكان پەكیان نەكەوێت، بەشیى ياسايى پارەى دوو مانگيان بۆ خةرج كردووين تا كرێكارەكان بتوانن بژیوی پێ دابین بكەن".

لە كۆتاییدا حەوێز داوا دەكات لە حكوومەت بەدواداچوون بكەن و ئەو ناحەقییە و قبووڵ نەكەن و مافی كرێكارەكان بدەن.

هاوكات نەژاد تەیفوور عەوڵا، بەڕێوبەری بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی كۆیە، لەمبارەوە ڕایگەیاند: "ئەو كۆمپانیایە عەقدی لەگەڵ بەشی یاسایی كردووە و هیچ پەیوەندییەکی بە زانكۆ و بەشی ناوخۆییەوە نییە سەرەتا وتیان خیتاب زەمانی بەسەر چووە، ئێمە هەموو شتەكانمان بۆ كرد و ئەو پارەی لای حكوومەتە، و زانكۆ 18 ملیۆنی پێداوە كە مولەزم نییە ئەو پارەی بدات".

نەژاد گوتیشی: "شەش نووسراومان بۆ كردووە چاوپۆشیمان كردووە لە كەموكۆڕییەكانی كؤمثانياى تێشوو و بە هەموو شێوەك هاوكاریان بووین و ئێمە دەمانەوێ‌ كارەكان نەوەستێن و نابێت بەشە ناوخۆییەكان پیس ببێت بەڵام ئەگەر كۆمپانیای تێشوو كارەكان ڕابگرێت، ئێمە دەمانەوێ كرێكاری دیكە بهێنین، بەڵام سەرۆكی كۆمپانیا ڕێگرە و خۆشیان كارەكانیان ڕاگرتووە".














باسنیوز
Top