لە سۆران ئاگر لە قوتابخانەیەکی نموونەیی کەوتەوە
عەمید عیماد کەنعان، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران، رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28/4/2019 لە بوونی رووداوێکی ئاگر کەووتنەوە لە قوتابخانەی نموونەیی سۆران ئاگادار کراینەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران بەپەلە گەیشتنە شوێنی رووداوەکەو ئاگرەکەیان کۆنتڕۆل کرد".
گوتیشی: "خۆشبەختانە لەم رووداوەدا زیانی گیانی نەبووە، تەنها زیانی ماددی بەر بەشێک لە قوتابخانەکە کەوتووە و لەبارەی هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکەش گومان دەکرێت بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووبێت".
باسنیوز
