پارتی: بەم دۆخەی ئێستاوە لە کەرکووک ھەڵبژاردن ناکرێت
عەدنان کەرکووکی، بۆ (باسنیوز) گوتی: "دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر کەرکووک داگیر کراوە و حوکمی سەربازیی تێدایە، ئەو شارە بووەتە سەربازگە و ھەتا ئەو دۆخەش ئاسایی نەبێتەوە، ھەرچی دامەزراوەی مەدەنی ھەیە بایەخی نییە، بینمان لە رۆژانی رابردوو بە بڕیارێک رێگا نەدرا ئەندامانی ئەنجومەن پارێزگار بچنە بینای پارێزگاوە".
ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی: "بەم دۆخەی ئێستاوە ھەڵبژاردن لە کەرکووک ئەستەمە، چونکە دەنگدەر دەبێت فشاری لەسەر نەبێت بۆ ئەوەی دەنگی خۆی بدات، بەڵام شارێک دۆخێکی ئاوای ھەبێت، ئەستەمە بتوانرێت بە ئاسانی و بەبێ گرفت ھەڵبژاردنی تێدا بکرێت".
هەر لەمبارەوە ئازاد کورەچی، سەرۆکی لیستی میللەتی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارێزگای هەولیر ئاشکرای دەکات: "سەرۆک بارزانی باش لە پەیوەندیی کورد و تورکمان لە کەرکووک گەیشتووە دەشڵێت: "سەرۆک بارزانی وەک مەرجەعی کوردستان دەبینین لێگەیشتنی باشی لەسەر پەیوەندی کورد و تورکمان ھەیە و ھەر گرفتێک ھەبێت لەو شارە و پەیوەندی بە کورد و تورکمان ھەبێت بارزانی وەک تاکە مەرجەعی چارەسەری گرفتەکان دەبینرێت."
باسنیوز
