قه‌ڵادزێ: ته‌رمى ئه‌فسه‌رێك گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9:00 ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( أ . أ . ح ) له‌دایك بووی ساڵی 1968 پیشه‌ی ئه‌فسه‌ر به پله‌ی (رائد) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتنی قه‌زای (دوكان)، دانیشتووی ناحیه‌ی (ژاراوه)ی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، كه هۆكاری مردنه‌كه‌ی نادیاره.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ڕووداوه‌كه له‌كاتێكدا بووه، به وته‌ی هاوڕێیه‌كی له‌گه‌ڵ ناوبراو چووه‌ته گوندی (كوزینه)ی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر، دواتر پێی گوتووه ده‌یه‌وێ به ته‌نیا بچێته گونده‌كه، پاش 5 خوله‌ك ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن دانیشتوانی گوندی كوزینه ئاگادار كراوه، كه ( أ . أ . ح ) گیانی له‌ده‌ستداوه، ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ به مردوویی گه‌یاندووه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.
دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی، ده‌ركه‌ووت هیچ شوێنه‌وارێك به جه‌سته‌یه‌وه نه‌بووه، بۆ هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌شی، به‌ڕێكرا بۆ پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی سه‌ره‌تایی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش، پێده‌چێت ئه‌و هاوڵاتیه به‌هۆی جه‌ڵده‌وه گیانی له‌ده‌ستدابێت.
دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستپێكردووه، دادوه‌ر بڕیاری ڕاگیركردنی هاوڕێكه‌یدا، تا هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
k24-
