شاندێكی به‌غدا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، 28ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019 شاندێك لە بەغدا كه پێكهاتووه له ژماره‌یه‌ك وه‌زیری حكوومه‌تی عێراق، سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد، بڕیارە ئەو شاندەی بەغدا له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كۆببنه‌وه.
به گوێره‌ی گوته‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شانده‌كه‌ی به‌غدا، له وه‌زیرانی پلاندانان، پیشه‌سازی، بازرگانی، رۆشنبیری و چه‌ند وه‌زیرێكی دیكه‌ش پێكهاتووه، جگه له‌م وه‌زیرانه‌ش، هه‌ریه‌ك له پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی عێراق و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی تێدایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و وه‌زیرانه له‌گه‌ڵ وه‌زیره هاوتاكانی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر و لێكتێگه‌یشتنی زیاتره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
k24-
