حەلبوسی حزبێک دادەمەزرێنێت

حەلبوسی حزبێک دادەمەزرێنێت
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق حزبێک دادەمەزرێنێ و سەرکردەیەکی سوننەش پێی وایە کاریگەریی نابێت.


ئەمڕۆ شەممە 27-4-2019، رۆژنامەی (ئەلئەخبار) لوبنانی لە زاری سەرچاوە عێراقییەکان بڵاوی کردووەتەوە، کە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق حزبێک بەناوی (پارتی تەقەدوم) دادەمەزرێنێت.



هەروەک ئەو سەرچاوانە باسیان کردووە، محەمەد حەلبووسی نزیکەی دوو مانگە دەستی بە ئامادەکارییەکانی دامەزراندنی حزبەکەی کردووە و تا ئێستا 19 پەرلەمانتار ئامادەییان نیشان داوە بۆ چوونە ریزی حزبەکەی.



سەرچاوە عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، کە ئەو هەوڵەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ نوێنەرایەتیکردنی پێکهاتەی سوننەمەزهەبە، بەڵام ئەسیل نوجەیفی، کە یەکێک لە سەرکردەکانی سوننەمەزهەبەکانە رایگەیاندووە، حەلبووسی ناتوانێ نوێنەرایەتیی سوننە بکات.







باسنیوز
Top