داعش تێكشكا و كامپی ئاواره‌كانیش به‌تاڵ نابن
بۆردی كاروباری مرۆیی كه سه‌رپه‌رشتی كاروباری كه‌مپه‌كان ده‌كات رایده‌گه‌یه‌نێت، 58%ى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان له سنووری پارێزگای دهۆك ده‌ژین و ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی زۆری خستووه‌ته سه‌ر پارێزگاكه.
هاوكات دامه‌زراوه و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به كاروباری په‌نابه‌ران، رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌وه به‌رز ده‌نرخێنن.
ئاواره و په‌نابه‌رانی كامپه‌كانی دهۆك، له‌و باوه‌ڕه‌دان، هێشتا ناوچهكانیاین خزمه‌تگوزاری پێویستیان نییه تا بۆی بگه‌ڕێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ست به سه‌قامگیری و ئاسایش ناكه‌ن، بۆیه ترسیان له گه‌ڕانه‌وه‌یه.
K24-
