سامان سیوه‌یلی: ئه‌مساڵ په‌نجه‌مۆری قوتابی ده‌خرێته سه‌ر فۆڕمی تاقیكردنه‌وه‌كان
سامان سیوه‌یلی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "تاقیكردنه‌وه‌كان له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چن و بۆ ئه‌مساڵ ھه‌ندێ رێوشوێنی توندتر گیراونه‌ته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان به شێوه‌یه‌كی باشتر له ساڵانی رابردوو به‌ڕێوه بچن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌مساڵ پرسیاره‌كان به ٢٦ جۆر له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌ی سۆما داڕێژراون، كه ساڵی رابردوو ته‌نیا چوار گرووپ بوون".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌شڵێت: "یه‌كێكی دیكه له گۆڕانكارییه‌كان ئه‌وه‌یه، كه ١٠ ستوون دانراون، ئه‌مه له كاتێدایه ساڵی رابردوو ته‌نیا پێنج ستوون بوون، ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی ھیچ تێكه‌ڵییه‌ك روو نه‌دات له پرسیاره‌كاندا و لای قوتابی روون بێت و وه‌ڵامی باش له نێوان پرسیاره‌كاندا ھه‌یه".
سیوه‌یلی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "په‌نجه‌مۆری قوتابی ده‌خرێته سه‌ر فۆڕمی سۆما، تا ھیچ قوتابییه‌ك له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كاندا سوود له فۆڕمی یه‌كتر وه‌رنه‌گرن، جگه له‌م رێوشوێنانه، وه‌ك ساڵانی رابردوو له رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان كامێرای چاودێری له ھه‌موو ھۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان ھه‌یه و ھێڵی ئینته‌رنێتیش ده‌بڕدرێت".
kdp-
