شەڕی نێوان دوو عەشیرەت لە بەسڕە

شەڕی نێوان دوو عەشیرەت لە بەسڕە
شەوی ڕابڕدوو شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان دوو عەشیرەت لە باكووری پارێزگای بەسرە ڕوویدا و قوربانیشی لێکەوتەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، شەوی ڕابردوو لە ناوچەی کەرامەی باکووری پارێزگای بەسڕە شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەندامانی دوو عەشیرەت ڕوویدا و بەهۆیەوە کوژراو و برینداریی لێکەوتەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، له‌كاتی رووداوه‌كه‌شدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌هه‌وڵدابوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌.

لە پارێزگای بەسڕە بە بەردەوامی کێشەی عەشایەری هەیە و هەندێک جار ئەو کێشانەش سەردەکێشێتە شەڕی چەکداری و کارەساتی لێدەکەوێتەوە.











باسنيوز
Top