ئاسایشی ھەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند

ئاسایشی ھەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند
ئاسایشی ھەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە فەرمانی دەستگیرکردنی بەپێی ماددەی ٤١ی یاسای ماددە ھۆشبەرەکانەوە ھەبووە و پێشتریش بەھۆی کەیسی کوشتنەوە سزا دراوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئاسایشی ھەولێر کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٩، ھێزەکانی ئاسایش توانیویانە تۆمەتبار ئەمیر فارووق کە بە ئەمیر قولی ناسراوە، دەستگیر بکەن.

ھاوکات ئەوە ئاشکرا کراوە کە ناوبراو بەپێی ماددە ٤١ی یاسای ماددە ھۆشبەرەکان فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە و پێشتریش لە سەر کەیسی کوشتن سزا دراوە و پێشینەی چەندین تاوانی ھەیە.

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەی ئاسایشی ھەولێردا ڕوون کراوەتەوە کە ئەمیر قولی لەکاتی دەستگیرکردنیدا ڕووبەڕووی ھێزەکانیان بووەتەوە و تەقەی کردووە و نارنجۆکێکی دەستیشی ھاویشتووە، پاشان بە برینداری دەستگیر کراوە.

ئاسایشی ھەولێر ھاووڵاتییانی دڵنیا کردووەتەوە ”کە وەکوو بەڵێنمان داوە، ھیچ تاوانبارێک لەدەستی یاسادا رزگاری نابێت“.











باسنيوز
Top