ئەوقاف کارێک لە مزگەوتەکان قەدەغە دەکات
نەبەز ئیسماعیل کەمال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، وەزارەتەکەی رێنمایی دەرکردووە و بەپێی ئەو رێنماییەش، کۆکردنەوەی پارە لە مزگەوتەکان قەدەغە کراوە.
نەبەز ئیسماعیل کەمال هۆشداریی داوە لەوەی هەر کەسێک پارە لە مزگەوتەکان کۆ بکاتەوە، ”ڕێکاری ئیداری ویاسایی“ لە دژ دەگیرێتە بەر.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف داوای لە هەمووان کردووە لە ئەگەری بینینی کۆکردنەوەی پارە لە مزگەوتەکان، وەزارەتی ئەوقاف ئاگادار بکەنەوە.
باسنيوز
