مەكتەبی سیاسی پارتی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت تاوتوێ دەكات

مەكتەبی سیاسی پارتی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت تاوتوێ دەكات
مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ تاوتوێكردنی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و رێككەوتنی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا، رێككەوتن لەگەڵ گۆڕان و یەكێتی لەبارەی یاسای سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكرێت، ھەروەھا باس لە قۆناخەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ لایەنەكان دەكرێت.

پێشتریش فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاندبوو "رۆژی پێنجشەممە مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبێتەوە و رەنگە لەم یەك دوو ھەفتەیە كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێكبھێندرێت و بگەن بە رێككەوتنی كۆتایی".




K24
Top