بۆ یه‌كه‌مجار كوردێك ده‌بێته سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری لامبێسی به‌ریتانیا
بۆ یه‌كه‌مجار، كوردێكی نیشته‌جێی به‌ریتانیا، ده‌بێته سه‌رۆكی شاره‌وانی "لامبێس"ی باشووری له‌نده‌ن. له مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونیدا ده‌یان كه‌سایه‌تی به‌ریتانی و كوردی نیشته‌جێی شاره‌كه ئاماده ده‌بن. هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ كوردێكی دیكه‌ی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته وه‌ك جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ردوو ناوچه‌ی "چێڵسی" و "كینگستۆنی" له‌نده‌ن ده‌ستبه‌كاربوو.
ئه‌مڕۆ "به‌ختیار مام شێخ" وه‌ك جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌كانی "چێڵسی و كینگستۆنی" له‌نده‌ن ده‌ستبه‌كاربوو، هاوكات بڕیاره ئه‌مشه‌ویش "ئیبراهیم دۆغۆش" وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی باشووری له‌نده‌ن (لامبێس) ده‌ستبه‌كاربێت، كه ژماره‌ی دانیشتوانی له 300 هه‌زار كه‌س زیاتره و سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه، "كریستۆفه‌ر ویلبیلۆڤ" پۆسته‌كه‌ی به‌جێبهێڵت و راده‌ستی "دۆغۆش"ی بكات.
"ئیبراهیم دۆغۆش"، رایگه‌یاند، "خۆشحاڵم كه هه‌ڵبژێردرام وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی لامبێس. شانازیش به‌وه ده‌كه‌م، یه‌كه‌م كوردم پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌م شاره وه‌رگرم".
"دۆغۆش"، ماوه‌ی 20 ساڵه له ریزی دووه‌م گه‌وره پارتی به‌ریتانیا، "پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا" كار ده‌كات. هاوكات وه‌ك بازرگانێك خاوه‌نی زنجیره‌یه‌ك چێشتخانه‌یه له له‌نده‌ن. هاوكات ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه وه‌ك راوێژكاری "پارتی كرێكارانی به‌ریتانی" له ئه‌نجوومه‌نی "لامبێس"ی له‌نده‌ن كاریكردووه.
K24-
