ئه‌ڵمانیا نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی راده‌ست كرد
ئەڵمانیا نەخۆشخانەی پێشمەرگەی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرد، جێگری کونسوڵی گشتی ئەڵمانیاش لە هەولێر جه‌خت ده‌كاته‌وه، نەخۆشخانەکە بەڵگەیە لەسەر بوونی هەماهەنگی لە نێوان کورد و ئەڵمان.
باربارا شوماخه‌ر، جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر له‌باره‌ی درووستكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌وه و راده‌ستكردنی به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، ئەمە رۆژێکی گرینگە، كه نه‌خۆشخانه‌كه راده‌ستی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، دەمانەوێ خزمەتی هەموو پێشمەرگەیه‌ك بکەین، ئەمە بەشێکی گرینگە لە پەیوەندی کورد و ئەڵمانیا، ئێمە پەیوەندییەکی زۆرباشمان له‌گه‌ڵ یه‌ك هەیە.
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیاش لە عێراق بەڵێنیدا، له هاوکارییەکانیان بەردەوام ده‌بن و له‌باره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌وه گوتی: ئەمە لە ئەنجامی کارکردنی کۆمپانیا کوردییەکان و هێزەکانی ئەڵمانیا درووستکراوە، دڵخۆشین بە تەواوبونی ئەم پرۆژەیە، ئێمە وەك هێزەکانی ئەڵمانیا هەمیشە پلانمان بۆ هاوکاریكردنی پێشمەرگە هەیە، هه‌رچه‌نده هاوکاری پێدانی چەك وەستێندراوە، بەڵام هاوکاری وەك مەشقی سه‌ربازی و لۆجستی هێشتا بەردەوامە و بەردەوامیش دەبین، چونکە هیچ پلانێکمان نییە بۆ کشانەوە.
روستکردن و تەواوبوونی نەخۆشخانەکە ١٤ مانگی خایاندووە، لەلایەن تیم و بەرپرسانی ئەڵمانیەوە سەرپەرشتی کراوە و بە شێوازێکی مۆدێرنانە دروستکراوە، سوپاسالاری پێشمەرگەش نایشارێتەوە کە لە نەخۆشخانەکەدا ئەڵمانییەکان دەمێننەوە.
له به‌رامبه‌ریشدا جەمال ئیمینکی، سوپاسالاری پێشمەرگە ده‌ڵێت: هه‌موو ئامێره‌كانی ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه دابینكراون، به‌ڵام له‌لایه‌ن پسپۆڕانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و 2 راویژكاری پزیشكی ئه‌ڵمانیش له‌گه‌ڵیان ده‌مێننه‌وه.
ئاشكراشیكرد، له داهاتوودا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیان پڕۆژه‌ی گه‌وره‌تری له‌م شێوه‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێن.
نەخۆشخانەکە لەسەر ئەرکی حکوومەتی ئەڵمانیا و بەگوژمەی چوار ملیۆن و 800 هەزار دۆلار، لەسەر رووبەری هەزار مەتر دووجا دروست کراوە.
ئێستا لە نەخۆشخانەکەدا بەشەکانی تیشك، نەشتەرگەری، ئێسک و شکان و گوێ کراوەتەوە، بڕیاریشە بۆ چەند ساڵی داهاتوو چەند بەشێکی دیکەش بكرێنه‌وه
K24-
