زه‌نگی مه‌ترسی زیادبوونی مادده‌ی هۆشبه‌ر لێده‌درێت
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش له هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستپێكردووه، ئالووده‌بووێكی مادده هۆشبه‌ره‌كانیش داد و بێدادیه‌تی و ده‌ڵێت: "ده‌ستگیركردن چاره‌سه‌ری ئێمه ناكات", داوا ده‌كات نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ئالووده‌بووانی مادده هۆشبه‌ركان بكرێته‌وه.
ته‌نها له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا له شاری هه‌ولێر 12 تۆمه‌تباری به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ستگیركراون.
به‌شێك له تۆمه‌تبارانه كه له‌كاتی به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆره‌كانی حه‌شیش و كریستاڵ ده‌ستگیر كراون, ئێستا له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
تۆمه‌تباران له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه، به‌ڵام له‌به‌رچاوی كامێرادا هه‌ریه‌كه‌یان هاوڕێكه‌ی دیكه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات.
لێدوان: تۆمه‌تبار
وه‌ك له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق له‌لایه‌ك و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر له‌لایه‌كی دیكه سه‌رچاوه‌ی هاتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانن بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ده‌ستگیركردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران و بازرگانانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستپێكردووه.
ته‌نها له ساڵی رابردوودا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه نزیكه‌ی 500 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن و نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سیش به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون.
ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو ده‌ریده‌خات به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له هه‌رێمی كوردستان زیادیكردووه.
k24-
