سبەی بەفەرمی نەخۆشخانەی پێشمەرگە دەکرێتەوە
بەپێی ئەو بانگهێشتنامەیەی کە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاگەیاندنی هێزی ئەڵمانی لە هەولێر بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن نێردراوەو کۆپیەکیش بۆ دەزگای میدیايى کاتژمێر 10ی سبەی چوارشەممە 24/4/2019، لە مەراسیمیکی تایبەتدا بەفەرمی نەخۆشخانەکە دەکرێتەوە و ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.
نەخۆشخانەی پێشمەرگە دەکەوێتە ڕێگای سەرەکی بەحرکە، لەسەر ئەرکی حکوومەتی ئەڵمانیا بەگوژمەی چوار ملیۆن و 800 هەزار دۆلار، لەسەر رووبەری هەزار مەتر دووجا دروست کراوە.
باسنيوز
