تواندنەوەی پێداویستیی پاڵاوگه نافه‌رمییه‌كان دەستی پێ‌کرد
قوباد حه‌مه ئه‌مین، لەمبارەوە ڕايگەیاند: "28 پاڵاوگه نه‌بێت ئه‌وانی دیكه ده‌بێت دابخرێن كه ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نه‌وت و گازی و به‌نزین ده‌كات و نامێنێت، هه‌ر بۆیه نرخی به‌نزین گران بووه و یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌یه و نرخی سووته‌مه‌نی به‌زر ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌و پاڵاوگانه به‌رهه‌می زۆریان هه‌بووە و به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌هاتن بۆ بازار و ده‌چوونه ده‌ره‌وه‌ش".
له‌باره‌ی ژماره‌ی پاڵاوگه‌كان ده‌ڵێت: "150 تا 160 پاڵاوگه له كوردستان هه‌بووه، له‌و ژماره‌یه 90 تا 100یان له هه‌ولێر بووه و سلێمانی25 و دهۆك 35 پاڵاوگه كه سه‌رجه‌میان نافه‌رمی بوون و به‌بێ مۆڵه‌ت دروست كراون، به‌ڵام مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان فه‌رمی بووه كۆمپانیا فه‌رمییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردن نه‌وتی خاویان ده‌دانێ ئه‌وانیش ده‌یان كرده گاز و نه‌وت و به‌نزین كه به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌هاتنه‌وه بۆ بازار".
راشی گه‌یاند: "سه‌رجه‌م پاڵاوگه‌كان ژێرخانی ئابوورین و هه‌ر یه‌كەیان 10 ملیۆن دۆلار خه‌رجی تێدا كراوه و هه‌یانه گه‌وره‌ن، بۆیه كه ئێستا بڕیاره‌كه ده‌رچووه بۆ له‌ناوبردنیان، ده‌قی بڕیاره‌كه وایه كه ده‌بێت ئاسهوارهكانیشیان نه‌مێنن و ئه‌مه‌ش كولفه‌ی زۆری ده‌وێت و هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ستی پێكردووه و پێداویستییەكانی پاڵاوگه ده‌توێنرێنه‌وه و ده‌كرێنه‌وه به ئاسن".
باسنيوز
