بەشی دووەمی دووبارە قیڕتاوکردنەوەی شەقامی 100 مەتریی ھەولێر دەستی پێ کرد
لەم بارەیەوە بۆتان خۆشناو، بەڕێوەبەری شارەوانیی چواری ھەولێر ڕايگەیاند: "قیڕتاوکردنی شەقامی 100 مەتری بەردەوامە، بەشی دووەمی قیڕتاوکردنی شەقامی 100 مەتری لە ترافیکلایتی ئاکارەوە تا کۆلێژی جیھان دەبێت، ھەروەھا لە ترافیکلایتی عەنکاوە تا پردی بەحرکەی دەبێت".
گوتیشی: "ئەمرۆ سێشەممە کارکردن لە بەشی دووەم بۆ دووبارە قیڕتاوکردنەوەی شەقامی 100 مەتری دەستی پێ کردووە، کە سەرەتا لە ترافیکلایتی عەنکاوە تا پردی بەحرکە دەبێت، دوای تەواوبوونی ئەو بەشە، ئینجا لە ترافیکلایتی ئاکار تا کۆلێژی جیھان دووبارە قیڕتاو دەکرێتەوە".
باسنيوز
