ئاژانسێکی ئەمریکی: ئاماژەکانی شۆڕش دژی ئەردۆغان دەرکەوتوون

ئاژانسێکی ئەمریکی: ئاماژەکانی شۆڕش دژی ئەردۆغان دەرکەوتوون
ئاژانسێکی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە ئاماژەکانی شۆڕش دژی سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا، دەرکەوتوون.

ئەمڕۆ سێشەممە 23-4-2019، ئاژانسی (بلومبێرگ)ی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە قەیرانی ئابووری لە تورکیا زیاتر بووە.

هەروەک ئەو ئاژانسە بڵاوی کردووەتەوە، رەخنەکانی عەبدوڵڵا گیولی سەرۆکی پێشووی تورکیا و ئەحمەد داودئۆغڵوی سەرۆک وەزیرانی پێشووتر لە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ”ئاماژەی دروستبوونی شۆڕشێکن لەناوخۆ دژی ئەردۆغان“.

ئەحمەد داودئۆغڵو رایگەیاندووە، پێویستە رووبەڕووی قۆرغکردنی پشتگیریی هاووڵاتییان بۆ ئاکەپە لەلایەن ئەردۆغانەوە ببنەوە، بە نکۆڵیکردن، قەیرانەکان چارەسەر ناکرێن و ئێستا قەیرانی حوکمداری لە تورکیا هەیە.











باسنيوز
Top