عەلی سندی: لە 2020 سەرژمێریی دانیشتوان ئەنجام دەدرێت

عەلی سندی: لە 2020 سەرژمێریی دانیشتوان ئەنجام دەدرێت
وەزیری پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە ساڵی 2020 سەرژمێریی دانیشتوان ئەنجام دەدرێت.



عەلی سندی، وەزیری پلاندانان رایگەیاندووە، وەزارەتەکەی و دەستەی ئامار لە پەیوەندیی بەردەوامدان لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە.



عەلی سندی هەروەها رایگەیاندووە، پرۆسەی سەرژمێرییەکە لە هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجام دەدرێت و جگە لە ژمارەی دانیشتوان، چڕیی دانیشتوان، رێژەی بێکاری، رێژەی نەخوێندەواری و بازاڕی کار لەخۆ دەگرێت.



وەزیری پلاندانان، کە لێدوانی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان داوە، ئاماژەی بە رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان کردووە و رایگەیاندووە، لە ساڵەکانی 2012 و 2013 رێژەکە دابەزی بوو بۆ %6، بەڵام لە 2016 بەهۆی شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و قەیرانی داریی، رێژەکە بۆ %13 بەرز بووەوە و دواتریش لە 2018، رێژەی بێکاری لە کوردستان دابەزی بۆ %10.2.







باسنيوز
Top