حكوومه‌تی به‌غدا پڕۆژه یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی رزگاركراوانی ئێزیدی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
ئێزدییەكان تێبینیان لەسەر پڕۆژەیاساکە هەیە و داوا دەکەن جگە لە کچان و ژنانی ئێزدی رزگاربووی ژێر دەستی داعش، قەرەبووی منداڵ و پیاوانی رزگاربووی ژێر دەستی داعش بکرێتەوە.
له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌وه، به‌یار دۆسكی، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: بیرۆكه‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایه وه‌ك سه‌ره‌تا بیرۆكه‌یه‌كی خه‌راب نییه، بۆیه پێویسته لایه‌نه كوردییه‌كان له به‌غدا ئه‌م بابه‌ته به‌هه‌ند وه‌ربگرن و كار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی سته‌ملێكراوانی تاوانه‌كانی داعش بكه‌ن.
نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ده‌ست داعش له پارێزگای دهۆكیش كه دوای رووداوه‌كانی 3ی ئابی 2014 بۆ رزگاركردنی رفێندراوان دامه‌زراوه، كۆمه‌ڵێك تێبینی له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه هه‌یه.
حسێن قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌خت ده‌كاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پڕۆژه‌كه پڕۆژه‌یه‌كی باشه، به‌ڵام پێویسته هه‌ندێك بڕگه و بابه‌ت هه‌موار بكرێنه‌وه و ده‌شڵێت: به‌گوێره‌ی داتاكانمان، له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی داعش، 6 هه‌زار و 417 كه‌س له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه رفێندرابوون، كه له منداڵ، ئافره‌ت و پیاو پێكهاتبوون، كه‌چی له پڕۆژه یاساكه‌دا ته‌نیا ئاماژه به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كچان و ئافره‌تان كراوه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و پڕۆژه یاسایه منداڵ و پیاوه رزگاركراوه‌كانیش له‌خۆ بگرێت و پێویسته هه‌ر كه‌سێكی سته‌ملێكراو قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.
ئيدريس كه یه‌كێكه له رزگاربووانی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی گوندی كۆچۆ، ده‌ڵێت: هیچ مافێكی من له‌و پڕۆژه یاسایه‌دا جێگیر نه‌كراوه، بۆیه پێویسته پڕۆژه یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه ، به شێوه‌یه‌ك، كه مافی پیاو، منداڵ و ئافره‌تان به‌گشتی تێیدا جێگیر بكرێت.
دوای جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی له شنگال له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه، له كۆی 6 هه‌زار و 417 رفێندراوی ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه، تا ئێستا ته‌نیا 3 هه‌زار و 351 كه‌س رزگاركراون، له‌ناویان هه‌زار و 167 ئافره‌تن، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش كه له پیاو و منداڵ پێكهاتوون و ژماره‌یان 2 هه‌زار و 184 كه‌سه، له‌و پڕۆژه یاسایه‌دا له مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه بێبه‌ش كراون.
k24-
