ھەوڵی دەرکردنی نزیکەی 80 خێزانی کورد لە کەرکووک دەدرێت

ھەوڵی دەرکردنی نزیکەی 80 خێزانی کورد لە کەرکووک دەدرێت
مەریوان جەلال، بەرپرسی مەکتەبی راگەیاندنی لقی 3ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ڕايگەیاند، ئەو خێزانانە دانیشتووی خانووەکانی کۆمپانیای نەوتی کەرکووکن لە عەرەفە و زۆرینەیان کوردن.

مەریوان جەلال هەروەها رایگەیاند، کە هەوڵ دەدرێ لە بری ئەو 80 خێزانە کوردە، خەڵکی عەرەب لەو خانووانە نیشتەجێ بکرێن بە مەبەستی بە عەرەبکردنەوەی شارەکە.

دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، ئیدارەی کەرکووک، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بەسەر شارەکەیاندا سەپاند، بەردەوامە لە هەوڵەکانی بە عەرەبکردنەوەی کەرکووک و دەرکردنی بەرپرسانی کورد و خەڵکی کورد لە شارەکە.










باسنيوز
Top