وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی کوردستان دەکات

 وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی کوردستان دەکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان کۆ دەبێتەوە.



محەمەد کایا، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دیاربەکر لە باکووری کوردستان، بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، شاندێکی ئابووری و بازرگانیی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.



هەرەک محەمەد کایا رایگەیاندووە، شاندەکە بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی بازرگانیی عێراق- تورکیا لە هەرێمی کوردستانە.



سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دیاربەکر ئاشکراشی کردووە، کە ”هەفتەی داهاتوو“ مەولود چاویشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات.



لەو سەردانەیدا، مەولود چویشئۆغڵو لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرە، دەکات.








باسنیوز
Top