دیار تەیب: تەواوکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دوا دەکەوێت

دیار تەیب: تەواوکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دوا دەکەوێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لەبەر نەسازانی لایەنەکانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەران، تەواوکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دوا دەکەوێت.



کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق تا ئێستا بەتەواوی پێک نەهێنراوە، چوار وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و داد و پەروەردە لە لایەن لایەنە سیاسییەکانەوە پڕ نەکراونەتەوە.



دیار تەیب، لە لێدوانێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ڕایگەیاند: "بۆ تەواوبوونی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق هەندێک ئەستەمە، چونکە هەموو شتێک لەم کابینەیەدا پێویستی بە سازانی لایەنەکانە، چونکە حزبەکان ئەو دەسەڵات و توانایەیان نییە بۆ دانانی وەزارەتەکان بە تاکلایانانە گوشار بخەنە سەر پەرلەمان، هەر لەبەر ئەمەش، پیکهێنانی حکوومەت دوا کەوتووە."



ناوبراو گوتیشی: "حکوومەت کاری خۆی بەڕێوە دەبات و لە هیچ لایەکەوە هیچ گوشارێکی لەسەر نییە. ئیستاش هەموویان ڕازین لەسەر ئەو وەزارەتانەی بەبێ وەزیرن و بەوەکاڵەت بەڕێوە دەبرێن."


kdp-
Top