بەھۆی دوو ڕووداوی ھاتوچۆ ھەشت کەس بوونە قوربانی
لەمبارەیەوە ئەحمەد عەلی، ئەفسەری پۆلیسی ھاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی دیالە، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە 21/4/2019، بەھۆی دوو ڕووداوی ھاتوچۆ، 6 کەس بریندار بوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەست دا".
دەشڵێت: "لە ڕووداوی یەکەمدا، نزیکەی کاتژمێر 10ی بەیانیی ئەمڕۆ، بەھۆی وەرگەڕانی مینی پاسێک لەسەر ڕێگای کەرکووک - دیالە، ئەفسەرێک گیانی لەدەست دا، سێ کەسی دیکەش بریندار بوون".
ئەو ئەفسەرە باسی لەوەش کرد، کە ھەر لە ھەمان ڕێگادا و لە ڕووداوی دووەمدا، بەھۆی ئەوەی بارھەڵگرێک خێرا دەڕۆیشت، ئۆتۆمبێلێک خۆی لە بارھەڵگرەکە لاداوە و وەرگەڕا، بەو ھۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و 3 کەسی دیکەش بریندار بوون.
باسنيوز
