هەولێر.. ژمارەیەک کەمئەندام گردبوونەوەیەکی ناڕەزییان ڕێک خست

هەولێر.. ژمارەیەک کەمئەندام گردبوونەوەیەکی ناڕەزییان ڕێک خست
سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت بەهۆی بڕینی مووچەی بەشێک لە کەمئەندامان ئەمڕۆ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوەیەکی ناڕەزەزاییان ڕێک خستووە و جەخت دەکاتەوە ناڕەزایەتییەکەمان بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

سامان حوسێن، سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۱/٤/۲۰۱۹ بە نوێنەرایەتیی هەموو کەمئەندامانی کوردستان ۱۰۰ کەمئەندام لە پێش ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوەیکی ناڕەزاییمان ڕێک خست".

سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان گوتیشی: "ئامانج لە ناڕەزایەتییەکە گەڕانەوە و پێدانی مووچەی ئەو کەمئەندامانەیە کە لە لێژنەی پزیشکی دەرچوون، هەروەها کردنەوەی دەرگا و دەستپێکردنەوە تۆمارکردنی ناوی کەمئەندامانە کە ماوەی چەند ساڵێکە دایان خستووە".

ئەوەی خستە ڕوو کە ٥۰ هەزار کەمئەندام مووچەکەی بڕاوە، ئەو دکتۆرانەی کە پشکنین دەکەن وەڵامی کەمئەندامان نادەنەوە.











باسنيوز
Top