نوێنەران کورد هەڕەشەی بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەکەن

نوێنەران کورد هەڕەشەی بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەکەن
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕای دەگەیەنێت، ، تا شایستە داراییەکانی جووتیارانی کوردستان خەرج نەکرێت، بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ناکەین.

د. ناسر هەرکی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕايگەیاند: "بە بەردەوامی بەدواداچوونمان بۆ بابەتی خەرجکردنی شایستەداراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام بە بیانووی ئەوەی کە کاتی خۆی عەبادی بە نووسراوێک پارەکەی ڕاگرتووە، بەڵام پارەکە ئێستا لە وەزارەتی بازرگانییە".

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق گوتیشی: "دوای هەوڵی هەموو لایەک وەزیری بازرگانی نووسراوێکی ناردووە و داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە، کە ڕێگە بدات ئەو پارەیە خەرج بکرێت".

د. ناسر هەرکی، ئەوەشی خستە ڕوو: "ڕۆژی شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت و نوێنەرانی کورد لە سەرجەم فراکسیۆنەکان زیاتر لە ٥٠ واژۆیان کۆ کردووەتەوە تا شایستە داراییەکانی جوتیاران خەرج نەکرێت، ئامادە نین بەشداریی کۆبوونەوەکە بکەن".










باسنيوز
Top