بنکەکانی تۆمارکردن بۆ دەنگدەرانی هەولێر دەکرێنەوە
عەلی قادر، سەرۆکی فەرمانگەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگای ھەولێر رایگەیاندووە، لەمڕۆ یەکشەممە 21-4-2019ـەوە 53 بنکەی تۆمارکردنی دەنگدەران لە هەولێر دەکرێنەوە.
عەلی قادر، کە لێدوانی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان داوە، رایگەیاندووە، راھێنان بە کارمەندانی کۆمسیۆن کراوە بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەی بایۆمەتریی دەنگدەران لە سنووری پارێزگای ھەولێر و ”چاوەڕێ دەکەین لە سبەی بەدوواوە ژمارەیەکی بەرچاوی ھاووڵاتییان بەشدار بن“.
سەرۆکی فەرمانگەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگای ھەولێر داوای لەوانەی پێشتر خۆیان تۆمار نەکردووە، کردووە، سەردانی بنکەکان کۆمسیۆن بکەن، چونکە ئەگەر خۆیان تۆمار نەکەن، مافی دەنگدانیان نابێت لە ھەر ھەڵبژاردنێکدا کە بەڕێوە بچێت.
باسنیوز
