سۆران.. دوای چوار رۆژ لە دۆزینەوەی تەرمێك هێشتا ناسنامەی نادیارە
راید سەعدوون هاودیانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسی سۆران رايگەیاند، رۆژی 17/4/2019 لەلایەن هاووڵاتییەكەوە ئاگادار كراینەوە لە گوندی "قەسرۆك"ی سەربە شارەدێی خەلیفان، لە دەڤەری سۆران، لە زێی گەورە تەرمێك دۆزراوەتەوە، دەستبەجێ ئەفسەری ئێشكگر، گەیشتە شوێنی رووداوەكە، دوای پشكنینە سەرەتاییەكان دەركەوت كە رەگەزی نێرە و بەمەبەستی زانیاریی زیاتر و هۆكاری گیان لەدەستدانی تەرەمە رەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كرا".
گوتیشی، بەهۆی ئەوەی تەرمەكە بۆگەن ببوو، دیار بوو زۆر مابووەوە، بۆیە ئاشكراكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەستەم بووە، هەروەها دوای چوار رۆژ لە دۆزینەوەی تەرمەكە، تا ئێستا ناسنانەی نادیارە و نازاندرێت ئایا ناو و ناونیشانی چییە و خەڵكی كوێیە، بۆ ئەم مەبەستەش لێكۆڵینەوەكان لەمبارەوە بەردەوامن".
باسنيوز
