سەرکردەیەکی یەکێتی: گۆڕان بە پێدانی پۆستی جێگری سەرۆک هەرێم بە یەکێتی ڕازی بووە

سەرکردەیەکی یەکێتی: گۆڕان بە پێدانی پۆستی جێگری سەرۆک هەرێم بە یەکێتی ڕازی بووە
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بانگەشەی ئەوەی کرد کە بزووتنەوەی گۆڕان بەوە ڕازی بووە، پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یەکێتی بدرێت و ئەم هەفتەیەش حزبەکەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی کە داوای کرد ناوەکەی بڵاو نەکرێتەوە، ڕايگەیاند: ”بەگوێرەی زانیارییەکانی من، ڕێککەوتنەکان کۆتاییان ھاتووە، تەنیا لە ڕووی ڕاگەیاندنەوە زانیارییەکان بڵاونەکراونەتەوە“.

بە گوتەی سەرکردەکەی یەکێتی، ”لە نێوان گۆڕان و پارتی بۆ بابەتی جێگری دووەمی سەرۆکی ھەرێم ڕێککەوتن کراوە و گۆڕانیش قەبووڵکی کردووە کە ئەو پۆستە بدرێت بە یەکێتی“.

باسیشی لەوە کرد کە هەر لەم هەفتەیەدا پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە، هەروەها پارتی و یەکێتیش کۆدەبنەوە و ”ڕێککەوتنەکەش واژۆ دەکرێت.










باسنيوز
Top