شێخ موزاحیم ئەلحوێت:راکان جبووریی پارێزگاری سەپێندراوی حەشدی شەعبی بەسەر کەرکووک دەستی بە پرۆسەی بەعەرەبکردن و دەرکردنی کورد کردووە.

شێخ موزاحیم ئەلحوێت:راکان جبووریی پارێزگاری سەپێندراوی حەشدی شەعبی بەسەر کەرکووک دەستی بە پرۆسەی بەعەرەبکردن و دەرکردنی کورد کردووە.
شێخێکی عەشیرەتە عەرەبییەکانی عێراق لەبارەی کوردەوە هۆشداریی دەدات.



شێخ موزاحیم ئەلحوێت، گوتەبێژی عەشیرەتە عەرەبییەکانی دەشتی نەینەوا راگەیاند، راکان جبووریی پارێزگاری سەپێندراوی حەشدی شەعبی بەسەر کەرکووک دەستی بە پرۆسەی بەعەرەبکردن و دەرکردنی کورد کردووە.



شێخ موزاحیم ئەلحوێت هەروەها رایگەیاند، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ئەنجومەنی عەرەبی لە کەرکووک پاڵپشتیی راکان جبووری دەکەن بۆ بە عەرەبکردنەوەی کەرکووک و درکردنی هاووڵاتییانی کورد لێی.



گوتەبێژی عەشیرەتە عەرەبییەکانی دەشتی نەینەوا بە ئاماژەکردن بەوەی ئەو هەوڵەی راکان جبووری و میلیشیاکان هاوشێوەی کردە تیرۆریستییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە، هۆشداریی داوە لەوەی ئەگەر ئەو پرۆسەیە بەردەوام بێ، ئەوا ئاژاوەی تائیفی و نەتەوەیی دروست دەبێت و تەڕ و وشک بەیەکەوە دەسووتێنێت و عەرەبە مەدەنی و بێگوناهەکانیش باجەکەی دەەن.



دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، حەشدی شەعبی کەرکووکی داگیرکرد و راکان جبووری وەک پارێزگاری شارەکە دیاری کرد.



جبووری جگە لە دەرکردنی سەدان کورد لە کارەکانیان، دەستی بە پرۆسەی بە عەرەبکردنەوەی کەرکووک کردووە.








Top