ئەم هەفتەیە پێشانگای ئاوه‌دانكردنه‌وه له هه‌ولێر ڕێک دەخرێت
لەمبارەوە كاروان سورچی، گوته‌بێژی یه‌كێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هەرێمی کوردستان بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ شانده‌كه‌ی توركیا ده‌گه‌نه هه‌ولێر و ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ گه‌یشتنی شاندی كۆمپانیاكانی وڵاتانی دیكه‌ش و بڕیاره سه‌ردانی ژووره بارزگانی و پیشهسازیهكانیش بكه‌ن و له نزیكه‌وه دیدار له‌گه‌ڵ بازرگاكانی كوردستان کۆ ببنەوە و ئێمه‌ش ئاماده‌ییمان ده‌ربڕیوه دیداری بازرگانیان بۆ رێك بخرێت".
ئه‌و پێشه‌نگایه ڕێکەوتی 2019.4.22 له هه‌ولێر ساز دەکرێت و بڕیاره تا 25ی مانگ به‌رده‌وام بێت، سعوودیه به به‌هێزترین 22 كۆمپانیای خۆی به‌شداریی له پێشانگاكه‌دا ده‌كات و دواتر توركیا و ئێران و سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌ی بانگهێشت كراون و كه‌نداوی عه‌ره‌بی و نوێنه‌ری كۆمپانیاكانی ئه‌ورووپا تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن له ئه‌مڕۆشه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر پێشوازی له شانده‌كان ده‌كرێت.
باسنيوز
