به‌فر رێگه‌ی نێوان خاڵی سنووری سه‌رزێری و كانی ماسێ داده‌خات
به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه، كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستیپێكردووه، رێگه‌ی نێوان مه‌رزی سه‌رزێری و سه‌نته‌ری ناحیه‌ی كانی ماسێ، له قه‌زای ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، داخرا.
سه‌ربه‌ست ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كانی ماسی،، ئێستا رێگه‌كه به‌هۆی به‌فربارینی زۆره‌وه داخراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمه‌كانی شاره‌وانی و پاككردنه‌وه‌ی رێگه‌كان ده‌ستبه‌كار ده‌بن و له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوو، رێگه‌كه ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و له هه‌ندێك ناوچه‌ی شاخاوی پارێزگاكان به‌فریش باریوه، به تایبه‌تی له پارێزگای دهۆك و ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگاكه.
k24-
