له رووداوێكی هاتووچۆ له نزیك ده‌ربه‌ندی رانییه شه‌ش كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا
، رووداوه‌كه له نێوان ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا هایلۆكس ده‌بڵ ئه‌كسڵ و تۆیۆتا كامریدا بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باران بووه رێگه‌كه ته‌ڕ بووه، كۆنتڕۆڵیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا شه‌ش كه‌س له رووداوه‌كه گیانییان له‌ده‌ستداوه، كه چوار ژن و دوو منداڵن، نزیكه‌ی 6 تا 7 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن و هه‌ندێكیان باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره.
یه‌كێك له‌وانه‌ی له نزیك شوێنی رووداوه‌كه‌یه، ، ئه‌وان له نزیك پرده‌كه‌ی ده‌ربه‌ندی رانیه‌ن، به‌هۆی جه‌نجاڵی رێگه‌كه، قوربانیانی رووداوه‌كه، به به‌له‌م له‌وبه‌ره‌وه گه‌یه‌نراونه‌ته ئه‌وبه‌ره‌ی پرده‌كه، تا له‌وێوه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رانیه بكرێن.
، به‌شێك له قوربانیانی رووداوه‌كه، له‌و به‌ره‌وه به به‌له‌م ده‌گه‌یه‌نرێنه ئه‌وبه‌ری رانیه و له‌وێوه به‌ره‌و نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێنه‌وه.
k24-
