هۆشداری له‌ناوچوونی دۆكیۆمێنته‌كانی جینۆسایدی گه‌لی كورد ده‌درێت
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته پسپۆرانی ئەو بوارە هۆشداری لە نەمان و لەناوچوونی ئەو بەڵگەنامانە دەدەن، داواش دەکەن دەزگایێکی نیشتیمانی بۆ بە دۆکیۆمێنتکردنی ئەو تاوانانە دابمەزرێنرێت.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د ئیحسان، شارەزای نیودەولەتی لە بواری جینۆساید و گۆرە بەکۆمەلەکان ده‌ڵێت: به‌شێك له‌و دۆكیۆمێنتانه كۆكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆرییان هێشتا لای خه‌ڵك، چاكوانان، حیزبه‌كان و حكوومه‌تی عێراق ماون، پێویسته له‌م قۆناغه‌دا سه‌نته‌رێكی حكوومی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه دابمه‌زرێنرێت و خه‌ڵكیش له‌وه ئاگاداربكرێته‌وه، كه پێویسته ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه راده‌ست بكه‌ن و له‌و سه‌نته‌ره بپارێزرێن.
له‌كاتێكیشدا هەنگاوەکانی بە دۆکیۆمکێنتکردن و دامەزراندنی دەزگایێکی نیشتیمانی بۆ ئەم مەبەستە دەستیان پێکردوە، سەنته‌ری دیراسات و توێژینەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەم هەونگاوەی لە ئەستۆ گرتووە و دوای چەندین توێژینەوە هەوڵی داوه لە رێگەی پەرلەمانەوە یاسایێك بۆ ئەم مەبەستە دەربکرێت.
مەریوان غەریب، ئەندامی سەنتەری دراساتی پارتی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: پێویسته وه‌ك هه‌موو گه‌لانی جیهان سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه هه‌یه به وێنه، نووسراو، ڤیدیۆ و تۆماری ده‌نگییه‌وه به دۆكیۆمێنت بكرێن، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی نه‌هامه‌تییان به‌سه‌ردا هاتووه، له وڵاته‌كانیان سه‌نته‌ری تایبه‌تیان بۆ به دۆكیۆمێنتكردنی به‌ڵگه‌كان دامه‌زراندووه، له‌وانه‌ش پۆڵۆنیا، ئه‌رمه‌نییه‌كان، هیرۆشیما، ناكازاكیا و كوشتاری هیندییه سووره‌كان له وڵاته‌كانیان دامه‌زراوه‌ی فه‌رمییان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌یه، ساڵ به ساڵ به كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كرێن.
له زۆرێك له شار‌و شارۆچکەکان مۆنۆمێنتی تایبەت بە ئەنفال و کیمیا باران هەیە و لە شوێنە جیاوازەکان بەڵگەکان هەڵگیراون، بەڵام ئەمانە زانستی نین و پسپۆران بە پێوستی دەزان لە چوارچێوەی دامەزراوەیێکی نیشتیمانیدا کۆبکرێنەوە و لە مەترسی لە ناوچوون بپارێزرێن.
داواش لە هاوڵاتیان و رێکخراو و حزبەکان دەکرێت هەر بەڵگەیهکیان لایه رادەستیان بکرێت بۆ پاراستنیان بە شێوەیێكی زانستی.
k24 -
