یەكێتیی بەڵێندەران: ئەو وەبەرھێنەرانەی پڕۆژەكانیان تەواو نەكەن لێیان وەردەگیرێتەوە

	 یەكێتیی بەڵێندەران: ئەو وەبەرھێنەرانەی پڕۆژەكانیان تەواو نەكەن لێیان وەردەگیرێتەوە
سەرۆكی یەكێتیی بەڵێندەرانی ھەولێر گوتی، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەبارەت بەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەی كە دابووی بە وەبەرھێنەران و بە ھۆی قەیرانی داراییەوە جێبەجێ نەكرابوون، ھۆشداری داوەتە وەبەرهێنەران و ئەگەر جێبەجێ نەكرێن، لێیان وەردەگیرێتەوە.

د. سەرۆ دزەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەو ١٠٠ملیۆن دۆلارەی حكوومەت بۆ قەرزی بەڵێندەران خەرجی كردووە، تاوەكو ئێستا دابەش دەكرێت و حكوومەت بەڵێنی داوە دوای ئەوە بڕێكی دیكەی پارە بۆ بەڵێندەران خەرج بكات، ئەمەش وا دەكات بەڵێندەران دەست بە پڕۆژەكانیان بكەنەوە، چونكە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكان پێویستیان بە پارە ھەبوو و حكوومەتیش بە ھۆی قەیرانی داراییەوە پارەی نەبوو بیانداتەوە، بەڵام ئێستا دۆخی ئابووری باشە و قەرزەكانیان دەداتەوە.

دزەیی گوتیشی، كۆمەڵێك پڕۆژەی نیشتەجێبوون و رێگاوبان ھەبوون، كە حكوومەت لەسەر بودجەی خۆی جێبەجێی كردوون و بە ھۆی قەیرانی داراییەوە ئەوانیش راگیرابوون، بەڵام ئێستا حكوومەت مۆڵەتی داوەتە وەبەرھێنەران ئەگەر جێبەجێیان نەكەن، پڕۆژەكانیان لێ وەردەگرنەوە و دەدرێنە كەسانی دیكە تا تەواو بكرێن، چونكە ناكرێت لەمە زیاتر دوا بخرێن، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لە لایەن حكوومەتەوە دروست كراوە.
kdp -
Top