یەكێتیی بەڵێندەران: ئەو وەبەرھێنەرانەی پڕۆژەكانیان تەواو نەكەن لێیان وەردەگیرێتەوە
د. سەرۆ دزەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەو ١٠٠ملیۆن دۆلارەی حكوومەت بۆ قەرزی بەڵێندەران خەرجی كردووە، تاوەكو ئێستا دابەش دەكرێت و حكوومەت بەڵێنی داوە دوای ئەوە بڕێكی دیكەی پارە بۆ بەڵێندەران خەرج بكات، ئەمەش وا دەكات بەڵێندەران دەست بە پڕۆژەكانیان بكەنەوە، چونكە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكان پێویستیان بە پارە ھەبوو و حكوومەتیش بە ھۆی قەیرانی داراییەوە پارەی نەبوو بیانداتەوە، بەڵام ئێستا دۆخی ئابووری باشە و قەرزەكانیان دەداتەوە.
دزەیی گوتیشی، كۆمەڵێك پڕۆژەی نیشتەجێبوون و رێگاوبان ھەبوون، كە حكوومەت لەسەر بودجەی خۆی جێبەجێی كردوون و بە ھۆی قەیرانی داراییەوە ئەوانیش راگیرابوون، بەڵام ئێستا حكوومەت مۆڵەتی داوەتە وەبەرھێنەران ئەگەر جێبەجێیان نەكەن، پڕۆژەكانیان لێ وەردەگرنەوە و دەدرێنە كەسانی دیكە تا تەواو بكرێن، چونكە ناكرێت لەمە زیاتر دوا بخرێن، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لە لایەن حكوومەتەوە دروست كراوە.
kdp -
