ھەر ڕزگاربوویەکی داعش دوو ملیۆن دیناری پێ دەدرێت
وەیس نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر کۆمەڵێک کچ و ژنی ئێزدی لە لایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقەوە کە لەسەر داواکاریی حکوومەتی ھەرێم بوو کۆمەک کران و ھەریەکەیان ٢ ملیۆن دیناریان پێ درا، لە قۆناغی یەکەمدا ٨٠ ڕزگاربوو پارەیان وەرگرت و بەردەوامیش دەبێت."
نایف باسی لەوەش کرد: "لەجیاتی ئەوەی برێکی پارەیان پێ بدرێت پێویستە لە ڕووی مەعنەوییەوە قەرەبوویش بکرێنەوە و مووچەیەکی مانگانەشیان بۆ دابین بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن ژیانیانی پێ دابین بکەن و چارەنووسیان دیار بێت و ئەو بڕە پارەیە بەشی ھیچ ناکات."
kdp -
