سەرۆكایەتیی پەرلەمان و ژمارەیەك لە فراكسیۆنەكان و خەڵكی كوردستان سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد

سەرۆكایەتیی پەرلەمان و ژمارەیەك لە فراكسیۆنەكان و خەڵكی كوردستان سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد
بارزان سەردانی چینوتوێژەكانی كوردستان بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە. ئەمڕۆش سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە فراكسیۆنەكان و خەڵكی كوردستان لە شار و شارۆچكەكانەوە بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمان بۆ رێبازی پیرۆزی بارزانی سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد.

بۆ نوێكردنەوەی بەڵێن و وەفا و پابەندبوونی بەردەوام بە ڕێبازی بارزانی، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و ژمارەیەك لە فراكسیۆنەكان، ئەمڕۆ (١٨-٤-٢٠١٩) سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، دوای پێشوازیكردن لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی و لیژنەی پێشوازییەوە تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری رابەر و باوكی رۆحیی نەتەوەی كورد، مستەفا بارزانی و كاك ئیدریسی هەمیشەزیندوو دانا.

هەر ئەمڕۆ بە دەیان هاووڵاتییش لە شار و شارۆچكەكانی كوردستانەوە سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد و لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی، خەلات بارزانی و لیژنەی پێشوازییەوە پێشوازییان لێ كرا، دوای دانانی تاجەگوڵینە، سۆز و پەیمانیان بۆ رێبازی بارزانی نەمر و پارتی دووپات كردەوە و بەڵێنیان دا تا ماون لەسەر ئەم ڕێبازە درێژە بە خەبات و قوربانیدان بدەن تا گەلی كورد بە ئاواتەكانیان دەگەن".
kdp -
Top