بە فەرمانی سەرۆکوەزیران باج لەسەر گەشتیارانی ئێرانی ھەڵدەگیرێت

	 بە فەرمانی سەرۆکوەزیران باج لەسەر گەشتیارانی ئێرانی ھەڵدەگیرێت
بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی وڵاتی ئێران وەرگرتنی پارەی ڤیزەی لە گەشتیارانی ھەرێمی کوردستان ھەڵگرت، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بڕیاری داوە باج لە گەشتیاری ئێرانی وەرنەگیرێت و حەفتەی داھاتووش جێبەجێ دەکرێت.

عەبدولڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ئێران بڕیاری دا کە پارەی ڤیزە لە ھاووڵاتییانی عێراق و ھەرێمی کوردستان وەرنەگیرێت، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بڕیاری داوە چیتر باج لە گەشتیارانی ئێرانی وەرنەگرن."

عەبدولڵا ئاکرەیی گوتیشی: "سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نووسراوی بۆ وەزارەتی ناوخۆ کردووە تا گشتاندن بکرێت بەسەر ھەموو مەرزەکاندا بۆ ئەوەی بڕیارەکە جێبەجێ بکەن، تاوەکو حەفتەی داھاتوو ھەموو مەرزەکان ئاگادار دەکرێنەوە و بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت."
kdp -
Top