بە فەرمانی سەرۆکوەزیران باج لەسەر گەشتیارانی ئێرانی ھەڵدەگیرێت
عەبدولڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ئێران بڕیاری دا کە پارەی ڤیزە لە ھاووڵاتییانی عێراق و ھەرێمی کوردستان وەرنەگیرێت، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بڕیاری داوە چیتر باج لە گەشتیارانی ئێرانی وەرنەگرن."
عەبدولڵا ئاکرەیی گوتیشی: "سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نووسراوی بۆ وەزارەتی ناوخۆ کردووە تا گشتاندن بکرێت بەسەر ھەموو مەرزەکاندا بۆ ئەوەی بڕیارەکە جێبەجێ بکەن، تاوەکو حەفتەی داھاتوو ھەموو مەرزەکان ئاگادار دەکرێنەوە و بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت."
kdp -
