وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەک دەدات

وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەک دەدات
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک ئاڕاستەی فەرمانگەی خانەنشینی دەکات.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی واژۆی رێباز حملان وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و تێیدا لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی ئاگادار کراوەتەوە کە کارکردن بە وێنەی کۆپی (مذكرة اذن القبض 35/أ امانات) دەکرێت کە لەلای هاووڵاتییانە و بەهۆی کەمتەرخەمییەوە وێنە رەسەنەکەی ون دەبێت یان نامێنێت.

ڕوونیشکراوەتەوە، دەبێت وێنەیەک لە کۆپی وەرگرتنی یاداشتی ئاماژە پێکراو لەلایەن فەرمانگەکەی پەسەند بکرێت و بەنووسراوی فەرمیش پشتگیری پەسەندکردنەکەی بکرێت، بۆ ئەوەی کاری پێویستی لەسەر بکرێت.











باسنيوز
Top