شاخەوان عەبدوڵا: هەفتەی داهاتوو لەگەڵ لایەنی عێراقی کۆبوونەوەمان دەبێت

شاخەوان عەبدوڵا: هەفتەی داهاتوو لەگەڵ لایەنی عێراقی کۆبوونەوەمان دەبێت
ئەندامێکی لێژنەی ئاساییکردنەوەی کەرکووک ڕای دەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنی عێراقی هەیە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک بکەین.

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی لێژنەی ئاساییکردنەوەی کەرکووک ڕايگەیاند: "٢١\٤\٢٠١٩ کۆبوونەوەی لێژنەی ئاساییکردنەوەی کەرکووک لەگەڵ لایەنی عێراقی دەبێت، تایبەتە بە ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووک".

ئەو ئەندامەی لێژنەی ئاساییکردنەوەی کەرکووک دەڵێت: "ئومێد دەکەین بتوانین لە ماوەیەکی دیاریکراودا کۆتایی بە دانیشتنەکان بێنین و بچینە بواری پراکتیکەوە، بۆ ئەوەی حاڵەتە داگیرکاری و سەربازییەکە ئەوەندە درێژە نەکێشێت".

لەبارەی ئەوەی کۆبوونەوەکان تا ئێستا چەند ئەنجامی دڵخۆشکەریان هەبووە؟، شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەی بەوەش دا" "ئەوە دەمێنێتەوە سەر دانیشتنەکانی داهاتوو، ئێستا چووینەتە قووڵیی دانیشتنەکان، هەروەها باسی جدی لەسەر کێشەکان دەمێنێتەوە سەر وەڵامدانەوەی لایەنە عێراقییەکان و پێکهاتەکانی کەرکووک".










باسنيوز
Top