حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی گەشتیارانی ئێران دەرکرد
دەرسیم تەحسین، بەرپرسی پەیوەندییەکانی گومرگی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەمەدوا پارە لە گەشتیارانی ئێران لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ هەرێمی کوردستان وەرنەگرێت کە بڕەکەی بۆ هەر گەشتیارێک 25 هەزار دینار بوو".
گوتیشی: "ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بەفەرمی خاڵە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانی ئاگادار کردووەتەوە کە هیچ بڕە پارەیەک لە هاووڵاتییانی ئێرانی لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ هەرێمی کوردستان لێیان وەرنەگیرێت".
باسنیوز
