هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی هەفتەیەکی یەکلاکەرەوە دەکات
مەم ئەسکەندەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت کە تائێستا یاساکە دوو خوێندنەوەی بۆ کراوە.
ڕوونیشی کردەوە کە چاوەڕوان دەکەن هەر لە هەفتەی داهاتوودا، پارتی، یەکێتی و گۆڕان بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەبارەی یاساکە.
لەلایەن خۆیەوە، نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، ڕايگەیاند: ”ھەفتەی داھاتوو ئاسۆی دۆخەکە دەردەکەوێت و ڕوون دەبێتەوە“.
جەختیشی کردەوە: ”پێدەچێت کۆبوونەوەی نێوان پارتی و گۆڕان، ھەروەھا لایەنەکان، ھەفتەی داھاتوو دەست پێ بکاتەوە“.
باسنيوز
