ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێرەوە

ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێرەوە
سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر، ئاگادارییەکی لەبارەی مۆڵەتی باڵەخانە و خانوو بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/4/2019، سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەندامانی لێژنەی مۆلەتی باڵەخانە و خانوو لە سنووری بەرێوەبەرایەتیی شارەوانیەکانتان و سنوری بەفەرزۆن، بەھیچ شێوەبەک نابێت نووسینگەی ئەندازیاری چ بۆ دیزاین، یان سەرپەرشتیکردنی ھەبێت، ھەروەھا نابێت کار لەگەڵ ھیچ نووسینگەیەکی ئەندازیاری بکات، یان تەنیا کاری چەند نووسینگەیەکی دیاریکراو ڕایی بکات و ئاستەنگییش بۆ ئەوانی دیکە دروست بکات".

باس لەوەش کراوە: "بۆ ئەم مەبەستە دەبێت پابەند بن بە رێنماییەکانی مۆَلەتدان و دەرفەت بۆ نووسینگەکان وەک یەک بێت، بە پێچەوانەوە خۆتان بەرپرسیار دەبن و لە رێگەی داواکاری گشتی
ڕێکاری یاسایی بەرامبەرتان وەردەگیرێت".









باسنيوز
Top