بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ڕۆژی دەنگدان ژمارەی بانکی دەکەنەوە

بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ڕۆژی دەنگدان ژمارەی بانکی دەکەنەوە
کۆمسیۆن پەلە دەکات لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی سەرسندوقی دەنگدان بۆ ئەم مەبەستەش فەرمانگەی پارێزگاکان ئامادەییان کردووە بۆ کردنەوەی ژمارەی بانکی و ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی سەرسندوقی رۆژی دەنگدان.

بەپیی زانیارییەکان کۆمسیۆن پەلەدەکات لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی سەرسندوقی دەنگدان بۆ ئەم مەبەستەش فەرمانگەی پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی و دھۆک داوایان کردووە ژمارەی حیسابی بانکیان ھەبێت و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوو ھەولێر و سلێمانی ژمارەی حیسابیان بکەنەوە و دھۆکیش ژمارەی بانکی کردووەتەوە.

ژمارەی فەرمانبەرانی سەرسندوقی دەنگدان لە ھەولێر 15 ھەزار، سلێمانی 14 ھەزار، دھۆک 8 ھەزار فەرمانبەرە و ھەڵەبجەش 4 ھەزار فەرمانبەر کە پێشووتر پارەیان وەرگرتووە.










باسنيوز
Top