بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ڕۆژی دەنگدان ژمارەی بانکی دەکەنەوە
بەپیی زانیارییەکان کۆمسیۆن پەلەدەکات لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی سەرسندوقی دەنگدان بۆ ئەم مەبەستەش فەرمانگەی پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی و دھۆک داوایان کردووە ژمارەی حیسابی بانکیان ھەبێت و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوو ھەولێر و سلێمانی ژمارەی حیسابیان بکەنەوە و دھۆکیش ژمارەی بانکی کردووەتەوە.
ژمارەی فەرمانبەرانی سەرسندوقی دەنگدان لە ھەولێر 15 ھەزار، سلێمانی 14 ھەزار، دھۆک 8 ھەزار فەرمانبەرە و ھەڵەبجەش 4 ھەزار فەرمانبەر کە پێشووتر پارەیان وەرگرتووە.
باسنيوز
